وەزارەتی تەندروستی غەززە: تەرمی ٤٥ شەهیدمان وەرگرت
                        
                        هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی دوای دەستپێکردنی ئاگربەست تاوەکو ئێستا تەرمی ٢٧٠ شەهید ڕادەست کردووە.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە کەناری غەززە ڕاگەیاند، بە نێوەندگیری کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی تەرمی ٤٥ ئەسیر لە لایەن هێزەکانی داگیرکەر ڕادەست کراوە.
وەزارەتەکە ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا بە کۆی گشتی تەرمی ٢٧٠ کەس ڕادەست کراوە و ناسنامەی ٧٨یان دەستنیشان کراوە.
وەزارەتەکە بڵاویکردەوە، تیمە پزیشکییەکان بەردەوامن لە دەستوەردان لە تەرمەکاندا بەپێی ڕێکار و پرۆتۆکۆڵە پزیشکییە پەسەندکراوەکان بۆ تەواوکردنی پشکنین و بەڵگەنامە و گەڕاندنەوەی تەرمەکان بۆ خێزانەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەەستین لە ڕاگەیەندراوێکدا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای سزای لەسێدارەدان بۆ دیلە فەلەستینییەکان لەلایەن لیژنەی ناسراو بە ئاسایشی کنێستی رژێمی داگیرکەرەوە ئیدانە کرد و بە لووتکەی دەستدرێژی و پێشێلکاریی ڕێکخراوی رژێمی داگیرکەر دژی گەلی فەلەستینی لە قەڵەم دا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێک باسی لەوە کرد، لە چەند ناوچەیەکی وڵات ٨٥ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکراینا لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی خرانەتەخوارەوە.
لە غەززەی کە بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بە گشتی وێران بووە دەیان هەزار فەلەستینی لە ژێر مەرجەکانی دژواردا هەوڵی مانەوە لە ژیان دەدەن.
لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، شەپۆلێکی نوێی هێرشی هێزە داگیرکەرەکان لە چەندین تەوەرەی ڕۆژهەڵاتیی کەرتی غەززە ڕاگەیەندراوە.